هونەرمەند ئیسماعیل خەیات كۆچی دوایی كرد


هونەرمەندی شێوەكار ئیسماعیل خەیات لە شاری ‏سلێمانی كۆچی دواییكرد.‏
 
نیاز نوری، نەقیبی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان بە (سپی) راگەیاند، ئەمڕۆ  هونەرمەندی ‏شێوەكار ئیسماعیل خەیات‏ لە شاری سلێمانی كۆچی دواییكرد و وتی "مامۆستا ئیسماعیل دوای نەخۆشكەوتنی ‌و لێدانی جەڵتە، نزیكەی دوو ساڵە  بێهۆشە، بەداخەوە ئەمڕۆ كۆچی دواییكرد."
 
ئیسماعیل خەیات تەمەنی 78 ساڵە و یەكێكە لە هونەرمەندە بەناوبانگەكان لە بواری شێوەكاریدا و هاوسەری هونەرمەندی شانۆكار گەزیزە عومەرە.‏








PM:12:44:20/10/2022