(سپی) هۆكاری دەرنەكەوتنی بەرپرسێكی باڵای هەرێم ئاشكرا دەكات


ماوەیەكە سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم بەهۆی نەخۆشییەوە لە دەرەوەی وڵات بووە و رەنگە ئەم هەفتەیە دەستبەكار بكاتەوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم بە (سپی)ی راگەیاند، هۆكاری دەرنەكەوتنی ئەم ماوەیەی سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەكە پەیوەندی بەوەوە هەیە ناوبراو بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی مۆڵەت بووە و لە دەرەوەی وڵات بوو، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا گەڕاوەتەوە و رەنگە ئەم هەفتەیەش دەستبەكار بكاتەوە.

سەفین دزەیی، لە پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو پۆستەی وەرگرتووە، بەڵام ئێستا رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ بە وەكالەت بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانە.




PM:01:55:21/10/2022