شەپۆلێكی دیكەی باران بارینی بەخوڕ و هەورەتریشقە ڕوو لە هەرێم دەکات

کەشناسێکی شارەزا ڕایدەگەیەنێت" لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە پێشبینی چالاکبوونەوەی ھەورەکان دەکەین لە ئاسمانی ناوچەکەدا بەشێوەی تاوەبارانی بەخوڕ و ڕوودانی ھەورە تریشقە". 

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی لە پێشبینییەکدا دەڵێت" لە ئێستاوە کەش تا کاتەکانی نیوەرۆ زیاتر ئاسایی دەبێت و لە کاتەکانی نیوەرۆ بەدواوە پێشبینی چالاکبوونەوەی ھەورەکان دەکەین لە ئاسمانی ناوچەکەدا بەشێوەی تاوە بارانی بەخوڕ و روودانی ھەورە تریشقە، بەتایبەت بەرێژەی زیاتر لەناوچە شاخاوی و جیاجیاکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر و ئیدارەی راپەرین کاریگەری دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانی دیکە ئەگەری باران بارین کەمتر دەبێت". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تاوه‌كو کاتەکانی ئێوارە ئەم دۆخە بەردەوامی دەبێت دواتر لەسنوری پارێزگای دھۆک کۆتایی پێدێت و لەکاتەکانی شەو درەنگدا بۆ بەرەبەیانی سبەی یەکشەمە قۆناغی کۆتایی ئەم ناسەقامگیریە لە بەشێکی ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ناوچە شاخاویەکانی رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی راپەرین دەستپێدەکاتەوە. 

ئاراس جەبار دەشڵێت" سبه‌ینێ ئەگەری چالاکبوونەوەی چەند تاوێکی بەلێزمەی باران و ھەورە بروسکە دەبێت دواتر کۆتایی پێدێت لەسەرجەم ناوچەکاندا". 



AM:09:20:22/10/2022