یەكێتی پشكەكانی خۆی لە حكومەتی عێراق ئاشكرا دەكات


یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەكۆی چوار وەزارەت كە پشكی كوردە لە حكومەتی نوێی عێراق، دوو وەزارەت وەردەگرێت، لەگەڵ ژمارەیەك دەستە و بریكاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی.

سۆران جەمال تاهیر، وتەبێژی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بەمیدیای  حزبەكەی راگەیاند، "یەكێتی چەند بنەمایەكی نەگۆڕی لە كاری سیاسیدا هەیەو لەڕێگەی كۆبونەوە و گفتوگۆكانی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو، كارنامەیەكی پێشكەشكردوە لە چوارچێوەی بەشداریكردنی لە هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی بەپێی دەستوری عێراق".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "پشكی كورد لە حكومەتی داهاتودا چوار وەزارەتە، كە وەزارەتێكیان سیادییە و پێشبینی دەكەین یەكێتی دوو وەزارەتیان وەربگرێت، لەگەڵ ژمارەیەك دەستەو بریكاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی لە حكومەتی داهاتودا".





PM:06:08:22/10/2022