ئەو هێزەی پێشمەرگە کە لە رۆژی ١٦ ی ئابەوە دەستی بەهێرش کردووە بۆ سەر بارەگاکانی داعش لەباکور و رۆژهەڵاتی موسڵ، هێزێکی ئاڵتونی عێراقی لەگەڵدایە بە سەرۆکایەتی لیوا فازل بەرواری.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند کە لیوا فازل بەرواری بەهێزێکی سەربازیەوە کە زیاتر لە ٨٠ هەمەر دەبێت لەگەڵ سەرکردەکانی هێزی پێشمەرگە سەرکردایەتی ئەو هێزە دەکەن کە ئێستا لە هێرشکردندان بۆ سەر بەندوای موسڵ و شارۆچکەی تلکێف.
لیوا فازل بەرواری لێپرسراوی هێزی ئاڵتونی عێراق کە هێزێکی مەشقپێکراوی باڵایە و لە شەڕی دژی قاعیدەو داعش لە عێراق رۆڵی دیاری هەبوو، هەروەها بەسەرکردایەتی ئەو بەر لە هێرشی داعش گیرا بۆ سەر پاڵاوگەی بێجی، لە ژێر فشاری سونەکاندامانگی رابردوو پارتی " بێبەری خۆی لەو راگەیاند"، پاش ماوەیەک بەهۆی نەخۆشیەوە گەڕایەوە کوردستان، ئێستا ئەمرۆ جارێکی تر دەرکەوتەوە کە ئەو سەرکردایەتی ئەو هێزە سەربازییەی عێراق دەکات کە هاوشێنی پێشمەرگە لە حاڵەتی هێرشدایە لەناوچەکانی موسڵ.