سەرلەبەیانی ئهمڕۆ سێشهممه، هێرش حسێن جێگری پێشووی قائیمقامی هەولێر، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.
بەپێی زانیارییەکان، بەیانی ئەمڕۆ هێرش حسێن، جێگری پێشووی قایمقامی هەولێر و سەرپەرشتیاری لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر بەهۆی نەخۆشی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا.
هێرش حسێن، لە ساڵی ١٩٦١ لە دایکبووە و جێگری پێشووی قایمقامی هەولێر و سەرپەرشتیاری لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی هەولێر بووە.