لە شاخی شەنگال چی دەگوزەرێت، پەکەکە چی دەکات؟

‌وێنەی گەریلا لەکاتی مەشقدا - فراتنیوز
لەشاخی شەنگال نزیەکەی ١٠ هەزار ئاوارە ماونەتەوەو زۆرینەیان گەنجن و سەدان خێزانیش بڕیاریان داوە بمێننەوە تا رزگارکردنی شارەکەیان لەوێ بن.
سەرچاوەیەکی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان بە سپی میدیای راگەیاند کە رەوشی ئاوارەکان لەسەر شاخی شەنگال بەرەو جێگربوون دەڕوات و نزیکەی ١٠ هەزار هاوڵاتی ماونەتەوەو زۆربەیان گەنجن و ئەوانی تریشی خێزانن، گەنجەکان چەکیان هەڵگرتووەو گەریلاش زامنی ئەمنیەت و ژیانی هەموویانی کردووە".
ئەو سەرچاوەیەی پەکەکە وتی" هاوشانی ئەم کارانە گەریلا ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشکردنە سەر شاری شەنگال و خۆ ئامادەکردن بۆ ئەو هێرشە لە هەنگاوەکانی کۆتاییدایە".
ئەو سەرچاوەیەی پەکەکە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە " تۆڵەی هەموو ئەو کارەساتە مرۆییانە دەکەینەوە کە داعش بەسەر ئێزیدیەکاندا هێناویەتی لە کوشتن و بڕین و دەستدرێژیکردنە سەر ئافرەتانی ئێزیدی و مەینەتی ئاوارەیی".
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەکرد  کە "نێوان ئەوان و داعش تەنها کات و دەستپێکردنی شەڕەکەیە".
      




PM:06:33:17/08/2014