دابەشكردنی بەشەخۆراكێكی دیكەی هاوڵاتییان دەستپێدەکات

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" پێکهاتەی بەشەخۆراکێکی دیکەمان بە دەست گەیشتووە و لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت".  

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند" پێکهاتەی بەشەخۆراكی نۆیەم هاتووە و لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشكردنی دەکرێت". 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا ماددەكانی برنج و دۆشاو و زەیت گەیشتوون، چاوەڕوانین هەمووی بگات، ئەگەرنا ئەوەی هاتووە ئێمە دابەشی دەكەین و ئەوانەی دیكەش كە گەیشت دابەش دەكرێتە سەر بریكارەكانی خۆراك. 



PM:01:20:25/10/2022