مەسرور بارزانی داوایەك لە حكومەتی نوێی عێراق دەكات


مەسرور بارزانی داوا لە حكومەتی نوێی عێراق دوای دەستبەكاربوونیان یاسایەكی نوێ بنوسن بۆ نەوت و گاز كە دواتر لە پەرلەمانی عێراق پەسەند بكرێت.

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رێوڕەسمی بەگەڕخستنی پاڵاوگەی لاناز رایگەیاند، "چاوەڕوان بووین دوای پەسەندكردنی دەستوور، بەبێ جیاوازی دەستوور جێبەجێ بكرێت و دەسەڵاتدارانی بەغدا هەموو دەستوور وەكو خۆی جێبەجێ بكەن، بەڵام ئەمە رووینەدا و هەندێك كەس بە حەز و ویستی خۆیان تەفسیریان بۆ دەستوور كرد، لە هەندێك شوێنیش دەستووریان یان جێبەجێ نەكرد یان لە بەرژەوەندی هەندێك كەس جێبەجێ كرا كە بەداخەوە خەڵكی عێراق بە گشتی و هەرێمی كوردستانیش سوودمەند نەبوون." 
 
ناوبراوئاماژەی بەوەشكرد "وەك دەبینین لە زۆر شوێنی تری عێراق خەڵكی عێراق لە خزمەتگوزارییە هەر سەرەتاییەكان بێبەشن، ئەمەش بەو مانایە نییە عێراق خاوەنی سامانێكی سرووشتی زۆر نییە بەپێچەوانەوە سامانێكی زۆر لە عێراق هەیە، بەڵام ئیدارەدانێكی خراپ هەبووە و پێشلكردنی دەستوور تاوەكو ئێستاش بەردەوامە."





PM:04:42:26/10/2022