تەنها كەناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی مافی رووماڵكردنی كۆنگرەی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستانی هەیە.
بەپێی زانیارییەكان، تائێستا بە بڕیاری مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، كوردستان تیڤی بۆی هەیە رووماڵی كۆنگرەی 14ی ئەو حیزبە بكات، ئەوەش بەهۆی ئەو كەناڵە زمانحاڵی فەرمی حیزبەكەیە، ئەو بڕیارەش لە كاتێكدایە كە هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی كەناڵی (رووداو) و مەسرور بارزانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی كەناڵی (كوردستان 24)یان هەیە.
بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو پارتی 14یەمین كۆنگرەی خۆی لە شاری دهۆك ببەستێت.