جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەم نزیكانە وەزارەتی دارایی خشتەی مانگی 10 بڵاو دەكاتەوە و دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێ.
جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئێمە نەمانوتووە و هیچ سەرچاوەیەكی فەرمی نەیوتووە كە مووچە دوادەكەوێت یان هۆیەكانی باس بكات، من دەڵێم لەم نزیكانە لیستی مووچە بڵاو دەكرێتەوە، ئەو لایەنەی كە ئەم جۆرە لێدوان و هەواڵانە بڵاو دەكاتەوە، هیچ بنەمای نییە و فەرمی نین، بۆیە لایەنی فەرمی بۆ ئەم بابەتە حكومەتی هەرێمی كوردستانە."
ناوبراو وتیشی: "لەم نزیكانە وەزارەتی دارایی خشتەی مانگی 10 بڵاو دەكاتەوە و دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێ."
لێدوانی وتەبێژی حكومەت لە كاتێكدایە وا كۆتایی مانگی 10 یە و هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی مووچە رانەگەیەنراوە.