ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌کاته‌وه‌و به‌نه‌یاری ناوخۆ ناویان ده‌بات که مه‌نسور بارزانی نه‌چووبێته شوێنێکی شه‌ڕ گووله بیگاتێ.
شه‌و‌ی رابردو‌و 17 ی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی پارتی چه‌ند دیمه‌نێکی شه‌ڕی داعش و پێشمه‌رگه‌ی پێشاندا له‌نزیک به‌نداوی موسڵ، مه‌نسور بارزانیش له ریزی پێشمه‌رگه‌دا ته‌قه‌ی ده‌کرد، ناوبراو که کوڕی بارزانیه‌و له ریزی پێشمه‌رگه‌دایه به ته‌له‌فزیۆنی حیزبه‌که‌ی وت" جیا لەو دەنگۆیانە شتێکی دی لە نەیاران چاوەڕوان ناکرێ و ڕوونی کردەوە، ئەگەر وا بڕیار بێ وەک ئەوەی دەڵێن(مەنسوور بارزانی) ناچێتە شوێنێک کە گولـلە بیگاتێ، دەپرسم ئەی چۆن تیرۆریستانی داعش دەتوانن دەستگیرم بکەن.. نەک هەر من بەڵکە پێشمەرگە، کە بە گیان داکۆکی و بەرگریی لە خاکی کوردستان دەکات، هەرگیز دەستگیر ناکرێن، مەگەر بە هەڵە و ڕێی لێ هەڵە ببێ، ئەگینا پێشمەرگە هیی ئەوە نییە خۆی بەدەستەوە بدا، یاخود دەستگیر بکرێت".
له‌دوای هێرشه‌کانی داعشه‌وه بۆ سه‌ر شه‌نگال ئه‌مه یه‌که‌م جاره ئه‌م کوره‌ی بارزانی که کاره‌که‌ی له‌ناو پێشمه‌رگه‌دایه ده‌ربکه‌وێت.