كوڕەكەی جەمیل هەورامی: باوكم بەڵێنی دا كێشەكەم چارەسەر بكات، بەڵام وا نەبوو


ئاژوان جەمیل هەورامی، كوڕی جەمیل هەورامی سەركردەی دیاری یەكێتی لەسەر كێشەی شەوی رابردووی كە خەزوری بریندار كرد و خوشكی خێزانەكەشی رفاندووە دەڵێت "باوكم بەڵێنی دا كێشەكەم چارەسەر بكات، بەڵام وا نەبوو".

ئاژوان جەمیل هەورامی لە رونكردنەوەیەكدا داوای لە سەرۆك ئەركانی هێزەكانی 70 كردووە كە بەو پێیەی پلەی نەقیبە لە هێزەكانی 70، پارێزبەندی لەسەر هەڵبگرێت بۆ ئەوەی خۆی رادەستی یاسا بكات.

دەقی روونكردنەوەكە..

بەڕێزان ی دادوەری گشتی
بەڕێز لیوا روكن عمرصالح سەرۆك ئەركانی هێزەنی ٧٠
بەڕێز دادگای سلێیمانی
بەڕێزان   من  ناوی تەواوم (ئاژوان جەمیل محمد )ە  ئەفسەرم بە پلەی نقیب سەر بە هێزەكانی ٧٠ ی هێزی پێشمەرگەی كوردوستان 
وە كوری پێشمەركەی دێرین  و سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردوستان (جەمیل هەورامی)م
بە گرنگم زانی پێش وەخت ڕونكردنەوە بەم بۆ ڕایگشتی  
بەڕێزان من بەناڕەوا سكاڵام لەسەر تۆمار كراوە لە دادگای باری كەسێتی سلێیمانی وە بەڕێز دادوەری باری كەسێتی سلێیمانی فەرمانی گرتنی بۆ دەركردوم ئەوكەسەی سكاڵای لەسەر كردوم خۆی بێڕێزی بەرامبەر بە من كردوەو  دواتر هەستاوە بە فراندنی ئەندامێكی خێزانەكەم و شاردوێتیەوە وە ناچاری كردوە دوای شەوێك لە فراندنەكەی ئەویش سكاڵام لەسەر بكات وە بە هیچ جۆرێك ئامادە نیە ئەم كێشەیە چارەسەر بكڕی و بەدوای گەورە كردنی كێشەكەوەیە   ئەوەش رونە من ئەفسەرم و مافی پارێز بەندیم هەیە پارێزەرێكی بەڕێزم نارد بۆ بەدواچونی دۆسیەكەو وە لە جیاتی من سكاڵا تۆمار بكات بەڵام سكاڵاكەم قبوڵ نەكرا بە هۆی ئەوەی من فەرمانی دەستگیر كردنم هەیە لە  ١١/١٠/٢٠٢٢ وە ئەم كێشەیە تاكو ئستا ماوەتەوە بە هۆی نەبونی زانیاری لەسەر شوێنی كارەكەی منەوە وە سكاڵاكار بەمەبەست وتوێتی نازانم ئیشی چیەو لەكوێ دەوام ئەكات بۆ بەلاڕێدابردنی دۆسیەكەو شاردنەوەی بەڵگەكان بەڕێزان من بێبەریم لە هەر تاوانێك كە بەرامبەریان بكرێت وە داواكارم لە بەڕێز( لیوا ركن عمر صالح )سەرۆك ئەركانی هێزەكانی ٧٠ پارێزبەندیم لەسەر هەڵبگرێت بۆئەوەی یاسا سەروەر بێت و تاوانبار بە سزای یاسایی خۆی بگات 
مانەوەی ئەم كێشەیە بەم جۆرە كارەساتی  لێئەكەوێتەوەو لەڕوی كۆمەڵایەتیەوە قبوڵكراو نیە.

هاوكاریتان جێگەی ڕێزە

نقیب ئاژوان هۆرامی
ئەم ڕونكردنەوەیەم لە سەر داوای باوكم  بڵاو نەكردەوە وتی كێشەكەت بۆ حل ئەكەم بەڵام وانەبو.




PM:02:20:29/10/2022