كەمێك لەمەبەر كوڕەكەی جەمیل هەورامی لەڕێگەی جەعفەر شێخ مستەفاوە خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەكان كرد.
بەپێی زانیارییەكانی (سپی) لە شەوی رابردووەوە ئاژوان كوڕی جەمیل هەورامی، سەركردەی یەكێتی لە یەكێك لە شارە تایبەتەكان بووە و خوشكی خێزانەكەشی كە رفاندبوو لای خۆی هێشتبووەوە و هەڕەشەی لێدەكرد، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی نێواندگیری جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێم و گەمارۆدانی بە هێزی ئەمنی، خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەكان كردووە و كچەكەش پارێزراوە.
شەوی رابردوو ئاژوان لە ژێر پردی رەوف بەگ لە سەنتەری شاری سلێمانی تەقەی لە خەزوری كرد و بەو هۆیەوە برینداربوو، پاشان خوشكی خێزانەكەشی رفاند، هۆكاری رووداوەكەش كێشەی كۆمەڵایەتی نێوانیانە.