ژنێك كوژرا و كوڕەكەشی بریندارە


شەوی ڕابردوو لە قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر ژنێك كوژرا و كوڕەكەشی بریندارە.   

بەپێی زانیارییەكان، شەوی ڕابردوو چەند چەكدارێك هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵێك لە قەزای و خەبات و تەقەیان كردووە و لە ئەنجامدا ژنێك كوژراوە و كوڕەكەشی برینداربووە.   

هۆگر عەزیر، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر هەواڵەكەی پشتڕاستكردووەتەوە و دەڵێت، چەكدارەكان پێنج كەس بوون و هەڵیانكوتاوەتەسەر ماڵەكە، هەرچەندە تائێستا هۆكاری سەرەكی ڕووداوەكە ئاشكرا نەبووە، بەڵام بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان ئەو كەسانە بۆ دزیكردن چوون و دوای ئەوەی كوڕ و دایكەكە پێیان زانیوە، دزەكان تەقەیان كردووە.   






PM:02:14:30/10/2022