به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزەی هه‌رێمی کوردستان پێشبینییەکانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبەینێی شارەکانی بڵاوكرده‌وه.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێ شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەوردەبێت، لە ناوچەشاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، خێراى با لەسەرخۆ و مام ناوەند دەبێت (١٠- ١٥)کم، ئاراستەکەشی ڕووەو باکووری خۆرهەڵات دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بە بەراورد لەگەل تۆمارەکانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت، پلەکانی گەرماش نزم دەبێتەوە بە یەک پلە لەگەل تۆمارەکانی ئەمرۆ، خێراى با (١٠- ١٥) کم دەبێت.