دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایدەگەیەنێت، بەهۆی ژێر ئاو كەوتنی یەختێكەوە زیاتر لە 70 كۆچبەر ژێر ئاو كەوتوون و تائێستاش تەنها 9 كەسیان رزگار كراون.
شێخ حسێن حمەساڵح، نوێنەری دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاندووە "شەوی رابردوو یەختێك بە زیاتر لە ٧٠ كۆچبەرەوە لە كەناراوەكانی ئێڤیای یۆنان ژێر ئاو كەوت كە تا ئێستا نۆ كۆچبەر ڕزگار كراوەو تەواوی سەرنشینەكان تر بێسەروشوێنن".
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، یەختەكە لە كەناراوەكانی ئەزمیرەوە بەرەو ئیتاڵیا بەڕێكەوتووە و كۆچبەرانی ئەفغانستان، ئێران و میسریش لە نێو یەختەكەدا بوون، بە پێی وتی وتەبێژی پۆلیسی كەناراوەكانی یۆنان كۆچبەرەكانی ناو یەختەكە بەزیاتر لە ٧٠ كۆچبەر مەزندە دەكرێت، بەڵام تائێسنا بە تەواوی دەرنەكەوتووە كە چەند كۆچبەر بوون لە یەختەكەدا.
شێخ حسێن وتویەتی "بارودۆخی كەشوهەوا خراپ بووە، ئەمەش بووەتە هۆی نوقمبوونی یەخەكە، بەپێی زانیاریەكانی لوتكە ئۆپەراسیۆنەكانی ڕزگاركردن بەردەوامن، بەڵام بارودۆخی كەشوهەوا زۆر خراپە".