بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ نرخی سەرجەم دراوەکان بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان گۆڕانکارییان بەسەردا هات.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلیمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٤٦ هەزار و ١٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٣ هەزار و ٧٥٠ دینار، دوێنێ بەیانی بە ١٤٤ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٦ هەزار و ٨٠٠ دینار، دوێنێ بە ١٦٧ هەزار و ٦٥٠ دینار بوو.
نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٧ هەزار و ٨٠٠ دینار، دوێنێ بەیانی بە ٧ هەزار و ٨٢٥ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ٣٢٠ دینار، دوێنێ بە ٤ هەزار و ٣٢٨ دینار بوو.