بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور بێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا پیشبینییەكانیان بۆ كەش و هەوای 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.
كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو
ئەمڕۆ پێنج شەممە 3- 11- 2022
كەش/ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت .
خێرای با / لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 15) كم/ك
ئاراستەی با/ باكووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەكانی گەرما / نزیك دەبێتەوە بەراورد لەگەل تۆمارەكانی دوێنێ.
مەودای بینین / (10 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی هەینی 4- 11 - 2022
كەش/ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەوردەبێت .
پلەكانی گەرما / نزیك دەبێتەوە بە بەراورد لەگەل تۆمارەكانی ئەمرۆ.
خێرای با / لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 15) كم/ك.
ئاراستەی با/ باكووری خۆرئاوا دەبێت.
مەودای بینین / لەنێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی (هەولێر: 26،
سلێمانی: 23، دهۆك: 25، كەركوك : 28 ، هەڵەبجە : 24، زاخۆ: 26،
سۆران: 22، گەرمیان : 28).