دوای دوو ساڵ زیندانی لای پارتی
ئەندامێکی تەڤگەر ئازاد کرا



دوای تەواوكردنی ماوەی سزاكەی لە زیندان کە زیاتر لە دووساڵ لە زیندان مایەوە، تەحسین یاسین، ئەندامی تەڤگەری ئازادیی کوردستان ئەمڕۆ ئازادکرا.

تەحسین یاسین لە ١٢ی مانگی ڕابردوەوە تا ئەمرۆ کە ٢٢ رۆژ دەکات، تەحسین یاسین ماوەی سزاكەی تەواوكردووە، بەڵام بەهۆی " رێگری ئاسایشەوە" وەک میدیاکانی نزیک تەڤگەر لەە زیندان مابووەو، سەرئەنجام ئەمڕۆ ئازادکرا.

دادگای دووی تاوانەکانی هەولێر، رۆژی ١٢ی حوزەیرانی ئەمساڵ سزای دوو ساڵ و سێ مانگ زیندانیی بە تۆمەتی "هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانیی‌” بەسەردا سەپێندرا.

تەحسین یاسین، دانیشتووی شاری هەولێرە و ئەندامی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانە، باوکی پێنج منداڵە و ماوەی دوو ساڵ بەبێ دادگاییکردن لە زینداندا ڕاگیرا و دواتر سزادرا.




PM:10:12:03/11/2022