ماوەو مووچەی سەربازی هەمیشەیی دیاریکرا


لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لەدوای دەرچوونی یاسای خزمەتی سەربازی (سەربازیی زۆرەملێ) لە پەرلەمان، دوو ساڵ دوای بڵاوبوونەوەی لە ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقی دەچێتەبواری جێبەجێکرنەوەوە.
   
لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند بە ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی عێراقیرگەیاندووە، سەربازی زۆرە ملێ گەر پەرلەمان پەسەندی بکات، ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە تەمەنیان لە نێوان ١٨ بۆ ٣٥ ساڵە.
  
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، تەمەنی خزمەتکردن بەپێی بڕوانامەی ئەکادیمی هەر کەسێکی شایستە دیاری دەکرێت:

-  ئەوانەی بڕوانامەی ناوەندیان هەیە ١٨ مانگ خزمەت دەکەن.
-  ئەوانەی بڕوانامەی ئامادەییان هەیە ١٢ مانگ
-  ئەوانەی بڕوانامەی زانکۆ یان پەیمانگا، یان هاوتاکەی هەبێت بۆ ماوەی ٩ مانگ
-  ئەوانەی بڕوانامەی ماستەریان هەیە یان هاوتاکەی بۆ ماوەی ٦ مانگ
-  هەر کەس بڕوانامەی دکتۆرای هەبێ ٣ مانگ  
  
 مووچەکانیانشیان لە نێوان ٦٠٠ بۆ ٧٠٠ هەزار دەبێت.  




PM:10:21:04/11/2022