سه‌رۆکی فرکسیۆنی زه‌رد هه‌ڕه‌شه‌ی بێده‌نگی شاکاندن له‌یه‌كێتی ده‌کات و ده‌ڵێت" هەندێکی یەکێتییەکان لەسەر ئاستی سەرکردایەتی، پەرلەمان و ڕاگەیاندنکارانیشیان، زۆر نابەرپرسانە مامەڵە دەکەن و قسەی سەیر دەکەن".
ئومێد خۆشناو له لێدوانێکیدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حیزبه‌که‌ی ده‌ڵێت" "ئیدی کاتی ئەوە هاتووە بڵێین، بێدەنگیی دەشکێنین و لەو دەنگە گوماناوییانە دێینە دەنگ کە دەیانەوێ دەستی چەوری خۆیان بە خەڵکی دی بسڕن".
له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی به‌پارتی و پێشمه‌رگه ده‌وترێت خۆشناو ده‌ڵێت" دەیانەوێ هەرچیی سەروەریی پێشمەرگەی کوردستان هەن، بە حیزبی بکەن و چەند کەسێکی نێو کۆشک و تەلارەکانیان بکەنە قارەمان و کوڕی خەڵکی ئازارچەشتووی نێو سەنگەرە پیرۆزەکانی بەرگرییش پەراوێز بخەن و بە کەم سەیریان دەکەن."
وەک سەرۆکی لیستی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، ئەو ماوەی ڕابرد بە هۆی چەند هۆکارێکەوە بێدەنگییان هەڵبژاردووە کە ئەمانەن: "کاتی خۆمان بۆ یەکڕیزی هەڵبژارد و بەرگرییمان لە خاکی کوردستان و بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی ڕووداوەکان، لە هەموو شتێک بە لاوە گرینگتر بوو. دەمێکە گوتوومانە، ئێمە کاتی خۆمان بە دۆخی هیوا بۆ نەخوازی ئێوە سەرقاڵ ناکەین و کاتەکانمانی پێ بە فیڕۆ نادەین".
هه‌ره‌وه‌ها له‌سه‌ر بێلایه‌نی و یارمه‌تیدانی یه‌کێتی له کێشه ناوخۆیه‌کانیدا، خۆشناو ده‌ڵێت " زۆریش دڵنەواییی کێشە نێوخۆییەکانی ئێوەمان کردووە و لەوە تێ دەگەین کە، خۆکۆکردنەوەتان و نەبوونی یەکدەنگی و یەک ئاراستەییتان کارێکی وەها ئاسان نییە. بەڵام کاتێ سنوورتان بەزاند، ئێمەیش ناچارین بڵێین چێدی بێدەنگبوونمان لە بەرنبەر بە چەواشەکارییەکانتان، دەمانخاتە بەردەم بەرپرسارەتیی نیشتیمانی و نەتەوەیییەوە."
(ئومێد خۆشناو) هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت"بێدەنگ بن باشترە، ئەگینا هێندەمان ڕاستی لایە کە بۆ ڕای گشتی ئاشکرایان بکەین، شیواویتان زۆر لە دۆخی ئێستاتان زیاتر تەنگاوتان دەکات".