بڕیارە لەم هەفتەیەدا دەست بە دروستكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون لە شارەكانی هەرێم بۆ كەسانی كەمدەرامەت بكرێت.
محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان ریەیندووە، دوای راگرتنی كارەكانی دروستكردنی یەكەكانی نشتەجێبوون بۆ كرێنشینان و كەسانی كەمدەرامەت بەهۆی قەیرانی داراییەوە، بڕیارە لەم هەفتەیەدا كارەكانی دەست پێبكاتەوە.
شوكری ئاماژەی بەوەكرد، دوای دەستپێكردنی دروستكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون، هەڵبژاردنی هاوڵاتیان بۆ نیشتەجێبوون لەو یەكانەدا دەستپێدەكات، پرۆسەكەش بە شێوەی تیروپشك دەبێت.
لە ساڵانی ڕابردوو بڕیاری دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوونی لە شار و قەزا و ناحیەكان بۆ هاوڵاتیانی كەمدەرامەت و كرێنشین دەركرد، بەڵام تا ئێستا بەشێكی زۆری ئەو یەكانە بە تەواونەكراوی ماونەتەوە.