بەپەلە.. سوپای عێراق لەتكریت شكاو سەنگەرەكانیشی لەدەستدا
سوپای عێراق
هەرچەندە بەیانی ئەمڕۆ سوپای عێراق توانی بچێتە ناو تكریتەوە، بەڵام پاش ماوەیەكی كەم تێدەشكێتو هەڵدێنو سەنگەرەكانی پێشویشیان لەدەستدەدەن.
بەرپرسێكی گەورەی سەربازیی بە ماڵپەڕی شەفەق نیوزی راگەیاند كە بەیانی ئەمڕۆ سوپای عێراق بە پاڵپشتی شیعە چەكدارەكانو چەند هۆزێكی ئەو ناوچەیە لەسێ لاوە هێرشیان كردە سەر شاری تكریت.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردوە كە پاش ئەوەی سوپا كەمێك پێشڕەوی كردوە، بەڵام دواتر شەڕێكی قورس لە هەرسێ قۆڵەكەوە روویداوەو بەوتەی سەرچاوەكە لە قۆڵی باشووری تكریتەوە سوپا ئەو سەنگەرانەشی لەدەستداوە كە چەند هەفتەیەك لەوەبەر كۆنترۆڵی كردبوو و هێزەكانی داعش تا شوری عۆجە پاشەكشەیان بە سوپای عێراق كردوە.
ئەو سەرچاوە سەربازییە دەڵێت چەندین كوژراو لە ریزی سوپاو ملیشیاكاندا هەیەو كە تەرمەكانیان بۆ نەخۆشخانەی سامەڕا گوازراوەتەوە.
هەروەها كۆپتەرەكانی عێراق نەیانتوایوە ئاسمانی شاری تكریت كۆنترۆڵ بكەنو بنكەی تیرۆریستان بۆردومان بكەن.
بەهەزاران هاوڵاتی تكریت لەماوەی رابردودا گەڕابوونەوە بۆ ناوچەكانی دەوروبەری تكریت، بەڵام بەهۆی ئەم شەڕەوە هەڵاتنەوە بۆ دەوربەری سامەڕا.
PM:01:48:19/08/2014