دوو کەس بە تۆمەتی راوکردنی (٦٠) چۆلەکە و (٧) کۆتر دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی ڕاگەیاند، کە (٦٠) چۆلەکە و (٧) کۆتریان ڕاوکردووە. 
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بە مەبەستی نەهێشتن و رێگریکردن لە دیاردەی راوکردنی باڵندەی کێوی، مەفرەزەیەك لە کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی شارەزوور دەستیان کرد بە گەڕان و پشکنین لە قەزای شارەزوور، لە ئەنجامدا توانیان دوو هاوڵاتی دەستگیربکەن کە (٦٠) چۆلەکە و (٧) کۆتریان راوکردبوو". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هەمان هەڵمەتدا دەستگیرا بەسەر چەکێکی جۆری بادی، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێککاری یاسایی. 



PM:01:51:09/11/2022