ژمارەیەك بەرپرسی باڵای پارتی لە حكومەت لە پۆستەكانیان نامێنن


بە بڕیاری كۆمیتەی ناوەندی پارتی (سەركردایەتی)، ئەو بەرپرسە حكومییانەی كە ئەمڕۆ بوونە ئەندامی مەكتەبی سیاسی، دەبێت دەستبەرداری پۆستە حكومییەكانیان بن، بەو پێیەش ژمارەیەك بەرپرسی باڵای پارتی لە پۆستە حكومییەكانیان نامێنن.

میدیاكانی نزیك ە پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویانكردەوە، بە بڕیاری كۆمیتەی ناوەندی پارتی (سەركردایەتی)، ئەو بەرپرسە حكومییانەی كە ئەمڕۆ بوونە ئەندامی مەكتەبی سیاسی، دەبێت دەستبەرداری پۆستە حكومییەكانیان بن، بەو پێیەش ژمارەیەك بەرپرسی باڵای پارتی لە پۆستە حكومییەكانیان نامێنن.

لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی كۆمیتەی ناوەندی پارتیدا هەریەك لەم ئەندامانەی كۆمیتەی ناوەندی بوونە مەكتەبی سیاسی كە بەرپرسی باڵای عێراق و هەرێمی كوردستانن ئەوانیش:

فوئاد حسێن، جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی عێراق
هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
 پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف
 سەربەست لەزگین، بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە
 زاگرۆس فەتاح، بریكاری وەزارەتی پلاندانان
 نەوزاد هادی، راوێژكار لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان  





PM:03:19:12/11/2022