مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى ماوە بەسەرچووی هه‌رێمی کوردستان لە وتارێكیدا بە بۆنەی كردنەوەی ئینستیتیوتی داهێنان و نوێگەری لە كوردستان ڕایگه‌یاند" به‌داخه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌راسیمه‌دا، جارێكى تر كۆیه و زڕگوێز كه‌وتنه‌وه به‌ر په‌لامار".
وتیشی" ئیدانەی ئەم دەستدرێژییە و پێشێلکردنی خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەین، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین".
بەیانی ئەمڕۆ سوپای پاسدارانی ئێران بۆردومانی بنکە و بارەگاکانی حزبی دیموکرات لە کۆیە و کۆمەڵەی لە ناوچەی زڕگوێزی سنوری سلێمانی کرد، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان کە وەزارەتی تەندروستی ماوەبەسەرچووی هەرێم ڕایگەیاندووە، تا ئێستا هەشت کەس بریندارن و گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و کەسێکی دیکەش گیانی لەدەستداوە.