زانكۆی سلێمانی دەوامی راگرت


بەهۆی خۆپیشاندانی خوێندكارانەوە، زانكۆی سلێمانی بڕیاریدا تا كاتێكی نادیار دەوام رابگرێت.

زانكۆی سلێمانی رایگەیاندووە "ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی لە كۆبوونەوەیەكی نائاسایی لە ئەمڕۆدا  جەختی كردەوە لە پشتیوانی داواكارییە ڕەواكانی خویندكار بەتایبەت پێدانی دەرماڵە وپشتیوانی دارایی بۆیان، لەگەڵ ئەوەشدا لەبەر پاراستنی سەر وگیانی خوێندكاران و ئاسایش وئارامی زانكۆی سلێمانی ودروست نەبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ لە پارێزگای سلێمانی، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێیدراوە بەكۆی دەنگ بڕیاریدا بە ڕاگرتنی خوێندنی خوێندكاران لە سەرجەم كۆلێجەكان لە ڕۆژی ٣ شەممە ١٥-١١-٢٠٢٢ و ڕۆژانی دواتر".

چەند رۆژێكە بەشێك لە خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی بۆ داواكردنی دەرماڵە خۆپیشاندان دەكەن.




PM:02:36:14/11/2022