دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی پارتی دیاریكران


پارتی دیموكراتی كوردستان ئەندامانی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی حیزبەكەی دیاریكرد كە پێنج سەركردەن. 

ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی پارتیدا، ئەندامانی دەستەی كارگێڕی دیاریكران كە پێكدێن لە (لە فازڵ میرانی، هۆشیار زێباری، ئازاد بەرواری، مەحموود مەحەمەد و سیداد بارزانی).

رۆژی 3ی ئەم مانگە پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری دهۆك 14یەمین كۆنگرەی خۆی بەست.




PM:02:20:19/11/2022