بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە نرخی دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی دراوی هەرێمی كوردستان بەراورد بە دوێنێ بەیانی ڕێژەیەک گۆڕانکاری بەسەردا هات و ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد، بەڵام بە پێچەوانەوە هەریەک لە بەهای یۆرۆ و پاوەن دابەزین.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٦٠٠ دینارە، دوێنی بەیانی بە ١٤٨ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٢ هەزار و ٣٠٠ دینارە، دوێنێ ١٥٢ هەزار و ٧٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٤ هەزار و ٦٠٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٧٥ هەزار و ٢٠٠ دینار بوو.
نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٧ هەزار و ٩٥٠ دینارە، دوێنی بە ٧ هەزار و ٧٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ١٥٠ دینارە.