وەزارەتی دارایی داوای لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان كردووە لە ئامادەكردنی بودجەی 2023 ئاگادار دەكاتەوە و داوای چەندین داتا و فۆڕمی پەیوەست بە بودجە و مووچە و میلاكات دەكات.
سایتی باسنیوز بڵاویكردوە، وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەنووسروێك داوای لە وەزارەت و فەرمانگەكان كردووە بەپەلە داهات و خەرجیی خەمڵێندراوی سَی 2023 ئامادە بكەن و بۆ وەزرەتی دارایی بنێرن.
لە نووسراوەكەدا هاتووە: "بە مەبەستی ئامادەكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023 و لەسەر داوای ئەنجوومەنی وەزیران دەبێت وەزارەت و فەرمانگەكان داهات و مووچە و خەرجی و میلاكات ڕەوانەی دارایی بكەن.''
وەزارەتی دارایی داوای كردووە لە ڕێگەی وەزارتەكانەوە لیژنەیەكی تایبەت دروست بكرێت بۆ ناردنی بودجە و خەرجیی خەمڵێندراو، كە دوامۆڵەتی ناردنەوەی بۆ دارایی 15ی 12ی 2022 دەبێت بۆ ئەوەی وردەكارییەكانی لای لیژنەی سەرەكی وەزارەتی دارایی بێت بۆ ئامادەكردنی پڕۆژە بودجەی حكومەت.