زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی راپەڕین بڕیاریاندا دەست بەپڕۆسەی خوێندن بكەنەوە.
زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، لە كۆبوونەوەی نوێنەری خوێندكارانی كۆلێجە تەكنیكییەكانی كەمپی زانكۆدا، بڕیاردرا بە كۆتاییهێنان بە خۆپیشاندان و بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندن و دەستپێكردنەوەی چالاكییە جۆراوجۆرەكانی ( زانستی و هونەری و وەرزشییەكان )، هەروەها ئاسایكردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە سبەینێوە.
هەروەه بەپێی راگەیەنراوێكی ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین لەپێناو دوانەكەوتنی كۆرسی پایزەی خوێندن و بەردەوامبونی پڕۆسەی خوێندن لەزانكۆی ڕاپەڕین ڕۆژی سێشەمە دەوامی خوێندنی بەیانیان و ئێواران ئاسایی دەكاتەوە.