ئەمڕۆ ساڵێک بەسەر كوژرانی موراد كانی كوردەیی و هاوڕێكانی تێپەڕی كە لە شاری رانیە كوژران، ئەمڕۆ خانەوادەکەی پەیوەندیان بە ریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كرد.
لەمبارەیەوە كه‌مال كه‌ركوكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی رێكخستنی كه‌ركوكی پارتی دیموكراتی كوردستان
رایگه‌یاند" ساڵێك پێش ئێستا موراد كانی كورده‌یی شه‌هید كرا، بەڵام تائێستا گرتن و دادگاییكردنی بكوژانی دیار نییه".
وتیشی" ئێمه به‌و جۆره كار ده‌كه‌ین، ئاسایش و سه‌قامگیری بچه‌سپێت، هه‌ر تاوانێك بكرێت، تاوانبار رووبه‌ڕووی دادگا بكرێته‌وه".
بۆ بینینی ڤیدیۆکە کلیک لەم لینکە بکە
کەمسال کەرکوکی لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا جەختیشیکردەوە، به قه‌ناعه‌ته‌وه به دوای ئه‌و كه‌یسه‌دا ده‌چین، بۆ ئه‌وه‌ی بكوژان بدرێنه دادگا و سزا بدرێن.
عەمید موراد عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا ناسراو بە موراد کانی کوردەیی فەرماندەی سەربازی و بەڕێوەبەری فەرمانگەی یاسایی پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەڕین، لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە شاری ڕانیە لە کاتی دەستگیرکردنی لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە کوژرا و سێ پاسەوانیشی کوژران.