دەستەی نەزاھە لێكۆڵینەوە لەدامەزراندنی دوو فەرمانبەر لەلایەن وەزیری دارایی دەكات
پاش ئەوەی وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم دوو فەرمانبەری لە نووسینگەی خۆی بەپلەی بەرز دامەزراند، دەستەی دەسپاکی ھەرێمی کوردستان لێکۆڵینەوە لەو بابەتە دەکات.
دەستەی دەسپاکی ھەرێمی کوردستان لە رونکردنەوەیەکدا کە ئەمرۆ پێنجشەمە 21ی ئاب دەرچووە ھاتووە: لەرێگای فەرمانگەی کاروباری یاسایی و لێکۆلینەوەی دەستە نوسراوێکمان بە ژمارە 22 لە 14.8.2014 ئاراستەی سەرۆکایەتی دیوان لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کرد و وێنەیەکیشمان بۆ ھەمان مەبەست دا بە وەزارەتی دارایی و ئابووری داوای بەراییەکان و روونکردنەوەمان کرد لەم بابەتە و دەست بەکار بوونی ئەو دوو کەسە نەنوسرێت تاکو دەستەکەمان لێکۆلینەوەی تەواو دەکات.
دەستەی نەزاھە بە پێویستی دەزانێت دامەزراندنەکە لە چوارچێوەی یاسایی و رێنماییەکان بێت. ئەوەش ھاتووە تا ئێستا بەردەوامین لە کۆکردنەوەی بەراییەکانی ئەم بابەتە و ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی خوشحاڵی خۆیان دەربری بەرامبەر ھەڵویستی دەستەکەمان لەسەر ئەم بابەتە پێیان راگەیاندین کار ئاسانیمان بۆ دەکەن وە لەکاتی داھاتوو زانیاری زیاتر لەسەر بابەتەکە بڵاو دەکەینەوە بۆ رای گشتی کاتێک گەیشتینە ئەنجامی کۆتایی.
PM:02:18:21/08/2014