"ژمارەیەكی زۆر پاسدار لەخانەقینە"
پێشمەرگە: ئێمە چەكمان دەوێت نەك پاسدار

‌هێزەکان سوپای پاسدارانی ئێران
سەرچاوەیەك دەڵێت ژمارەیەكی زۆری پاسدار هێنراوەتە خانەقین‌و پێشمەرگەش دەڵێت ئێمە پێویستمان بە چەك هەیە نەك پاسدار، چونكە ژمارەی پێشمەرگە زۆر لە چەكدارانی داعش زیاترە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەخانەقینەوە بەسپی میدیای راگەیاند"ماوەی چەند رۆژێكە هێزێكی زۆری سوپای پاسدارانی ئێران لە خانەقین جێگیر بوون‌و مەسەلەكە لە نهێنیدا نەماوە، به‌ڵكو پاسداره‌كان تێكه‌ڵاوی پێشمه‌رگه‌ و خه‌ڵك ده‌كه‌ن  كه‌ زۆربه‌یان ئۆتۆمبێله‌ بچووكه‌ سه‌ربازیه‌كانیان پێیه".

بەوتەی سەرچاوەكە "لەئێستادا بە پێی زانیارییەكانی بەرپرسان ژمارەی چەكدارانی داعش ناگاتە 200 كەس، كەچی هێزێكی زۆری پێشمەرگە لەوسنورەیە‌و هێزەكانی پاسدارانیش بە زیادەوە لەوێن".

لەمبارەیەوە سەرچاویەك لە وەزارەتی پێشمەرگە بە سپی میدیای راگەیاند "هاتنی ئەم پاسدارانە پێویست نیە، ئەوەی پێشمەرگە لە ئێستا پێویستی پێیەتی چەك‌و تەقەمەنییە، نەك پاسدار".




PM:03:11:21/08/2014