لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی دهۆک دۆزینەوەی تەرمی گەنجێکی تەمەن (٢٢) ساڵی لە سنوری پارێزگاکە ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك له بڵاوکراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" تەرمی گەنجێک لە رووباری هشکەرۆ لە نزیک گێ سور، لە سنوری پارێزگای دهۆک دۆزراوەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە" دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە کە هۆکاری گیانلەدەستدانی گەنجەکە خنکانە".
گەنجەکە ناوی (ع. ح، ب) ە و تەمەنی (٢٢) ساڵانە و خه‌ڵكی سه‌نته‌ری شاری دهۆكه، بەپێی وتەی كه‌سوكاره‌كه‌ی کە دەڵێن" گەنجەکە نه‌خۆش بووه و به‌رده‌وام سه‌ردانی پزیشكی كردووە".
لە ئێستاشدا پۆلیسی دهۆک له لێكۆڵینه‌وه‌كانی به‌رده‌وامه، بۆ زانینی هۆكاری دروستی مردنی گه‌نجه‌كه.