ئه‌مرۆ هێزی پێشمه‌رگه به ئاراسته‌ی شاری زومار ده‌ستی به‌هێرشێکی به‌رفراون کرد، تا ئێواره چه‌ندین شوێنی جیاجای کۆنترۆڵکردو، ئێستا پێشمه‌رگه 10 کم دووره له زوماره‌وه.
به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی زومار ئه‌نوه‌ر ئیبراهیم به سپی میدیای راگه‌یاند "به‌درێژای ئه‌مرۆ له چه‌ندین قۆڵه‌وه له رۆژئاوای به‌نداوی موسڵ به‌ره‌و باشور پێشمه‌رگه ده‌ستی به هێرش کردووه بۆ سه‌ر بنکه‌و باره‌گاکانی داعش و له‌سه‌ر رێگای زومار چوار گوندی به‌ته‌واوی پاککردۆته‌وه‌و زیانێکی زۆی به چه‌کدارانی داعش گه‌یاندووه".
ئه‌و به‌رپرسه که خۆی و هێزێکی ئاسایش به‌شداربوون له‌شه‌ڕه‌که‌دا وتی" سالج و عین مانع و جسه‌و گۆلکۆۆزیمان به‌ته‌واویی پاککرده‌وه له چه‌کدرانی داعش".
هه‌ر دوو گوندی عین مانع و سالج دوو گووندی عه‌ره‌ب نشینن، هه‌رچی گونده‌کانی جسه وگۆلکۆزی هه‌یه کوردن.
ئه‌نوه‌ر ئیبراهیم وتی " ژماره‌ی کوژراوه‌کانی داعش 12 کوژراو 20 برینداریان هه‌یه، 4 ئۆتۆمبیلیشیان سووتاوه، 2 ئۆتۆمبیلیشیان ده‌ست هێزی پێشمه‌رگه که‌وت".
زیانه‌کانی پێشمه‌رگه ته‌نها 4 برینداربوو.
ئه‌و به‌رپرسه وتیشی " فرۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ناو به ناو بۆردومانی بنکه‌کاکنی داعشیان ده‌کرد"، وتیشی" زیانی چه‌کدارانی داعش زۆر زیاتره‌و به‌یانی به‌ته‌واوی ئاشکرا ده‌بن".