به‌هۆی ئه‌و بۆمب و TNt یانه‌ی له به‌نداوی موسڵ چێنراوه، ئه‌مشه‌و به پۆلێک پێشمه‌رگه‌دا ته‌قیه‌وه‌و 7 پێشمه‌رگه بوونه قوربانی.
هه‌رچه‌نده هه‌ندێک میدیا بڵاویان کرده‌وه که خۆکوژێک خۆی ته‌قاندۆته‌وه‌و 7 پێشمه‌رگه بوونه‌ته قوربانی، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌کی هێزی پێشمه‌رگه له به‌نداوی موسڵه‌وه به سپی میدیای راگه‌یاند که ئه ته‌قینه‌وه‌یه له رێگای خۆکوژه‌وه نه‌بووه، به‌ڵکو به‌هۆی ئه‌و بڕه ته‌قه‌مه‌نیانه‌وه‌یه که چه‌کدارانی داعش دوای پاشه‌کشه‌کردنیان له‌به‌نداوه‌که دایانناوه‌و ئه‌مشه‌و ته‌قیه‌وه‌و ئه‌و قوربانیه گه‌وره‌یه‌ی لێکه‌وته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که داعش ئه‌وه‌نده برێکی زۆی TNT یان داناوه، چه‌ندین رۆژی ده‌وێت بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی.