هێزی پێشمه‌رگه له قۆڵی جه‌له‌ولاوه ده‌ستی به‌هێرشکردووه‌و ناوچه‌ی کوباشی کۆنترۆڵکردووه‌و پێشڕه‌ویکردن به‌رده‌وامه.
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین شێرکۆ میروه‌یسی به سپی میدیای راگه‌یاند " هێزی پێشمه‌رگه کاتژمێر 4:30 به‌یانی له چه‌ندین قۆڵه‌وه ده‌ستی به‌هێرش کردووه‌و له‌هه‌موو قۆ‌ڵه‌کانه‌وه له پێشره‌و‌یدایه‌و ناوچه‌ی ستراتیژی کوباشی کۆنترۆلکردووه".
شێرکۆ میروه‌یسی له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا وتی کوباشی ناوچه‌یه‌کی زۆر ستراتیژیه له قۆڵی خانه‌قینه‌وه ده‌که‌وێته نێوان جه‌له‌ولاو سه‌عدیه، هاوکات به‌گرتنی ئه‌م جێگایه پێشمه‌رگه ده‌سترۆشتوو ده‌بێت به‌سه‌ر رێگای نێوان سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولا ناهێڵێت له سه‌عدیه‌وه یارمه‌تی سه‌ربازی بڕوات بۆ جه‌له‌ولا.
ناوبراو وتیشی "له قۆله‌کانی تر وه‌ک جه‌له‌ولاو قۆڵی نه‌قشبه‌ندییه‌کانه‌وه هاوشێوه‌ی ئه‌م قۆڵه هێرشه‌و پێشمه‌رگه له پێشره‌ویدایه".
سه‌باره‌ت به زیانه‌کانی چه‌کدارانی داعش میروه‌یسی وتی"ته‌نها له قۆڵی کوباشی سێ ئۆتۆمبیلی داعش سوتێنراوه‌و زیانیان له‌وه زۆر زیاتره له چه‌ند کاتژمێری داهاتوودا ده‌رده‌که‌وێت".