هاوتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" لە رووداوێکی هاتووچۆدا ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەستدا و سەرنشینێکیش بە سەختی برینداربوو".
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئێوارەی دوێنێ هەینی لە شەقامی (١٥٠) مەتری، چەند ماتۆڕسوارێک پێکەوە سەرقاڵی پێشبڕکێ بوون و یەکێکیان خۆی بە دواوەی ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا کێشاوە و گیانی لەدەستداوە".
ئاماژەی بەوەشكراوە، ئۆتۆمبێلێکەکە نیسانی تایبەت بووە و لە سایدی خۆی رۆیشتووە.
لە بڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە" پێشبڕکێکارەکان لەبەر ململانێی خۆیان نەیانتوانیووە بە تەواوی ئۆتۆمبێلەکەی بەردەمیان ببینن و خۆیانی لێ دەرباز بکەن، بۆیە یەکێکیان بە هێزێکی زۆرەوە کێشاویەتی بە دواوەی ئۆتۆمبێلەکەدا و لە ئەنجامدا جگە لە گیان لەدەستدانی ماتۆڕسوارەکە، سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلەکەش بە سەختی برینداربووە".