زانیاری نوێ سەبارەت بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی ساڵی داهاتوو


وەزیری بازرگانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئامادەكاریان كردووە بۆ بەشەخۆراكی ساڵی ٢٠٢٣، لەو رووەشەوە ٥٠ هەزار تەن ئارد گەیشتۆتە عێراق بۆ دابەشكردنی لە ساڵی داهاتوودا.

ئەسیر غرێری، وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاندووە، لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانیان بۆ بەشەخۆراكی هاوڵاتیان لە ساڵی ٢٠٢٣ دا تا ئێستا بڕی ٥٠ هەزار تەن ئارد گەیشتووەتە پارێزگای بەسڕە.

غرێری ئاماژەی بەوەكردووە، وەزارەتەكەی پلانی هەیە ٧٥٠ هەزار تەن ئاردی دیكە بكڕێت و لە مانگی ١ی ساڵێ ٢٠٢٣ـدا دابەشی بكات و وتویەتی، بڕی پێویست لە ماددەكانی سەبەتەی خۆراك لە كۆگاكانی وەزارەتدا هەن و هیچ نیگەرانیەك بۆ كەمی ماددەكان نیە.




PM:08:06:03/12/2022