یەكەم گۆڕانكاری پارتی لە دوای كۆنگرە دەستی پێكرد


پارتی دیموكراتی كوردستان یەكەم گۆڕانكاری لە دوای كۆنگرەی 14ی حیزبەكەی دەستپێكرد ئەویش بە دەستبەكاربوونی بەرپرسی نوێی رێكخستنی سلێمانی- هەڵەبجە.

ئەمڕۆ عەلی حسێن، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان وەك بەرپرسی نوێی رێكخستنی ئەو حیزبە لە پارێزگاكانی سلێمانی- هەڵەبجە دەستبەكاربوو، ئەوەش لە كاتێكدایە پێشتر عارف تەیفور لەو پۆستەدا بوو.

پارتی دیموكراتی كوردستان مانگی رابردوو لە شاری دهۆك كۆنگرەی 14یەمینی بەست و تێیدا چەند گۆڕانكارییەكی كرد یەكێك لەوانەش دانانی رێكخستنی پارێزگاكان بوو.




AM:11:29:04/12/2022