شارەزایەكی بواری كەشناسی ڕایدەگەیەنێت" لە كاتەكانی نیوەرۆ بە دواوە كاریگەری ئەم شێیە كەم دەبێتەوە و كۆتای دێت".
ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە" لە زۆرێكی ناوچەكانی باشور و رۆژئاوای پارێزگاكانی كەركوك و ھەولێر و دھۆك تەم و مژ بەردەوامی ھەیە و لە ناوچەكانی دیكەدا دۆخەكە ئاساییە لە كاتەكانی نیوەرۆ بە دواوە لەم ناوچانەشدا كاریگەری ئەم شێیە كەم دەبێتەوە و كۆتای دێت بەھۆی چالاكی بای باكوری رۆژھەڵات كە بایەكی وشك و ساردە كە ئێستا لەسەر ناوچەكانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاویەكانی رۆژھەڵات چالاكبووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە كاتەكانی شەودا كاریگەری ئەم بایە چالاكتر ئەبێت لەسەر ئەم ناوچانە بە خێرای ١٥ تا ٣٥ كم/س تا پێش نیوەرۆی سبەی دووشەممە بەردەوامی ئەبێت و لە شەودا بۆ بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە جارێكی دیكە چالاك ئەبێتەوە بەخێرای كەمتر لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ كم/س بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەكاندا، بۆ سبەی پلەكانی گەرما بەرێژەی ١ پلە نزمتردەبنەوە و ئاسمانی ناوچەكەش بە زۆری ساماڵێكی ڕوون ئەبێت و كەمێك پەڵە ھەوری بەرز ئەبێت.