تا ئێستا کە شەڕ هەر بەردوامە لەگشت قۆڵەکانەوە نزیکەی ٥٠ چەکداری داعش کوژراون و ٤٠ لاشەیان لەدەست پێشمەرگەدایە.
بەپێی زانیارییەکانی سپی میدیا هێزی پێشمەرگە بەردەوامە لەپێشڕەوی و دوانیوەرۆی ئەمرۆ بەرزاییەکانی تبج کە دەکەوێت رۆژئاوای جەلەولاوە بەتەواوی کۆنترۆلکرا، ئەم بەرزاییانە شوێنێکی ستراتیژیەو دەروانێت بەسەر جەلەولادا.
هەروەها لە کوباشەوە هێزی پێشمەرگە بەردەوامە لەپێشڕەوی ئەو ناوچەیەی بەتەواوی کۆنترۆڵ کردووە.
لە قۆڵی وادی عوسەجەوە پێشمەرگە خاڵی پشکنینی جەلەولا و بەنزینخانەکەی کۆنترۆلکردووەو لەدەروازەی شارەکەدایە.
سپی میدیا زانیویەتی ژمارەی کوژراوەکانی داعش نزیکەی ٥٠ چەکدارەو نزیکەی ٤٠ تەرمیان لەمەیدانی شەڕەکە جێ ماوە.
زیاتر لەهەشت سەیارەی جیا جیای داعش لەشەرەکەدا سوتێنراون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند " لەم شەڕانەدا تا ئێستا ٤ پێشمەرگە شەهیدبوون و ١٠ پێشمەرگەش بریندارن".