بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبێتەوە کە چەند گۆڕانكارییەك لە پۆستەكانی حزبەکەی لە حكومەتی هەرێمدا دەکات.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ مەكتەبی سیاسی پارتی سێیەمین کۆبوونەوەی خۆی لە دوای کۆنگرەی (١٤)ەوە ئەنجام دەدات.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا مەکتەبی سیاسی پارتی ژمارەیەک گۆڕانکاری لە وەزیر و بەرپرسی باڵای حزبەکەی لە حکومەتدا دەکات و كەسانی نوێ لە شوێنی ئەو كەسانە دادەنرێت.
یەكێك لە گۆڕانكارییەكانی پارتی دانانی ئەحمەد كانییە بە وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی لە جێگەی پشتیوان سادق، هەروەها دانانی عەبدولخالق بابیری بە بریكاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لە جێگەی سەربەست لەزگین.
ڕۆژی ١٢ی مانگی رابردوو، كۆمیتهی ناوهندی پارتی دیموكراتی كوردستان به سەرپەرشتی مهسعود بارزانی سەرۆکی ئەو حیزبە كۆبووهوه و ئهندامانی مهكتهبی سیاسی پارتی کە لە (١٧) ئەندام پێکدێت هەڵبژێردران.