دوو جاره له‌شه‌ری جه‌له‌ولا سووپای عێراق درۆ ده‌کات له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌و یڕیار ده‌دات پێکه‌وه له‌یه‌ک کاتدا هێرش بکه‌ن، به‌ڵام پێشمه‌رگه هێرش ده‌کات و ئه‌وان نایکه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند هێرشی ئه‌مرۆی هێزی پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی جه‌له‌ولا به‌ته‌نسیق بووه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق به‌ئاگاداری ئێرانییه‌کان، به‌ڵام پێشمه‌رگه هێرشی کردووه، که‌چی سووپای عێراق له قۆڵی حه‌مرینه‌وه بۆ سه‌عدیه هێرشی نه‌کردووه.
چه‌ند رۆژێکه هادی ئه‌لعامری که ئێستا له‌رووی سه‌ربازیه‌وه سه‌رپه‌رشتی ناوچه‌ی دیاله‌ی سووپای عێراق ده‌کات له‌هه‌ماهه‌نگیدایه تا پێکه‌وه له‌و چه‌کدارانه‌ی داعش که له ناوچه‌ی سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولان بده‌ن، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه کاژمێر 4:30 به‌یانی ئه‌مرۆ هێرشی کرد، که‌چی سووپای عێراق هه‌ر له حه‌مرین مانه‌وه‌و جوڵه‌یان نه‌کرد.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی " وا بڕیاربووه هه‌ردوولا پێکه‌وه ده‌ست به هێرش بکه‌ن، به‌ڵام کاژمێر 4:30 پێشمه‌رگه هێرشی ده‌ستپێکردوو ئه‌و شوێنانه‌ی له‌سه‌ری بوو له نزیک جه‌له‌ولا و ته‌بج و کوباشی کۆنترۆڵی کرد، به‌ڵام سووپای عێراق که وا بڕیاربوو له له چیای حه‌مرینه‌وه به‌ره‌و سه‌عدیه هێرش بکات که هه‌مووی نزیه‌که‌ی 50 کم نه‌یکرد.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه وا بڕیاربوو فرقه‌ی چواری عێراق که فرقه‌یه‌کی موده‌ره‌عه به‌دوویوی سه‌عدیه‌دا پێشره‌وی بکات، به‌ڵام نه‌یکرد.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی هێزی پێشمه‌رگه توانی له ماوه‌یه‌کی که‌مدا ئه‌و شوێنانه‌ی له‌سه‌ری بوو کۆنترۆڵی کرد.
ئه‌مه دووه‌م جاره سووپای عێراق په‌یمانی هه‌ماهه‌نگی کردن ده‌شکێنیت، له‌شه‌ڕی هه‌ردوو گه‌ره‌كی وه‌حده‌و ته‌جنیدیدیشدا که پێشمه‌رگه هه‌ردوو گه‌ره‌که‌که‌ی کۆنترۆڵکرد، وا بڕیاربوو سووپای عێراقیش هێرش بکات، به‌ڵام نه‌یکرد.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه هه‌موو جارێک حکومه‌تی عێراق داوای هه‌ماهه‌نگی ده‌کات‌و هه‌ر خۆشی ده‌یشکێنیت.