نزیکه‌ی هه‌فته‌یه‌که پێشمه‌رگه له قۆڵی به‌نداوی موسڵه‌وه ده‌ستیکردووه به هێرش، پاش ئه‌وه‌ی به‌نداوه‌که‌ی کۆنترۆڵکردووه ناوبه‌ناو له‌گوونده‌کانی نزیکی به‌نداوه‌که شه‌ڕه‌و "تا ئیستا 15 پێشمه‌رگه شه‌هید بووه".
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له هێزی پێشمه‌رگه له به‌نداوی موسڵه‌وه به سپی میدیای راگه‌یاند " به‌درێژای رۆژانی شه‌ڕی کۆنترڵکردنه‌وه‌ی به‌نداوی موسڵ تا ئه‌مڕۆ قوربانییه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه 15 شه‌هیده که 14 پێشمه‌رگه‌یه‌و یه‌کێکیان شۆفێری شۆفڵه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که زۆرێک له قوربانییه‌کان له‌رێگای ته‌قینه‌وه‌ی مین و دانانی TNT وه بووه که چه‌کدارانی داعش دوای تێکاشکانیان ناوچه‌کان مین رێژ ده‌که‌ن.
به‌نداوی موسڵ ساڵی 1983 له‌سه‌رده‌می سه‌دامدا دروستکراوه، گه‌وره‌ترین به‌نداوی عێراقه، درێژیه‌که‌ی 2،3 کم، تا ئێستا هه‌ندێک گرووپی بچووک بچووکیان له گونده‌کاندا ماوه.