بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی چه‌کدارانی داعش ده‌که‌وێت به‌ر هێرشی فرۆکه جه‌نگییه‌کانی ئه‌مریکاو له ئه‌نجامدا 6 چه‌کداری داعش‌و ئه‌میره‌که‌یان کوژرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی زومار ئه‌نوه‌ر ئیبراهیم به سپی میدیای راگه‌یاند" به‌هۆی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی له‌نێوانی هێزی پێشمه‌رگه‌و هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکا هه‌یه، فرۆکه جه‌نگییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی داعشیان له سه‌ر چیای بۆتمه بۆردومان کرد‌و له‌ئه‌نجامدا 6 چه‌کداری داعش له‌گه‌ڵ ئه‌میره‌که‌یان کوژران".
ناوبراو وتی ئه‌میره‌که‌یان ناوی" یوسف ساڵح عه‌تیه‌یه".
ئه‌نوه‌ر ئیبراهیم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که ئه‌و بنکه‌یه‌ی داعش له‌سه‌ر چیایی بۆتمه تۆپ و هاوه‌ن و دۆشکه‌ی تیدابووه، به‌هۆی بۆردومانی فر‌ۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه تێکشکێنران".
سه‌باره‌ت به‌پێشڕه‌وی کردنی هێزی پێشمه‌رگه له قۆڵی زوماره‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری ئااسایشی زومار که خۆی به‌شداری شه‌ره له‌و قۆڵه‌وه باسی له‌وه کرد که ئه‌مڕۆ له‌به‌رنامه‌ی پێشمه‌رگه‌دا نه‌بووه که پێشره‌وی گه‌وره بکات، به‌ڵکو ته‌نها کێو‌ماڵی ئه‌و گوندانه‌ی کردووه که له رۆژانی رابردوودا له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه کۆنترڵکرابوو.
رۆژی 21 ی ئاب هێزی پێشمه‌رگه به پاڵپشتی فرۆکه جه‌نگییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پێشره‌ویه‌کی گه‌وره‌یان له‌به‌نداوی موسڵه‌وه به ئاراسته‌ی زومار کرد، له‌و پێشره‌ویه‌دا پێشمه‌رگه ته‌نها 10 کم ماوه بگاته ناحیه‌ی زومار.