كەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەپێی پێشبینییەكان كەشوهەوا لە دوو رۆژی داهاتوودا جێگیر دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و لە كاتەكانی ئێوارەدا بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت و پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ سێشەممە.
كەشناسی ئاماژەی بەوەشكردووە، سبەینێ ئاسمان لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەوردا دەبێت و لە كاتەكانی شەودا دەگۆرێت بۆ پەڵە هەورو پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی (هەولێر: 17، سلێمانی : 15، دهۆك : 16، كەركوك : 20، هەڵەبجە : 16، زاخۆ : 17، سۆران : 15، گەرمیان : 22).