شارەزایەکی بواری کەشناسی پێشبینی دەکات، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا شەپۆلێکی نوێی باران بارین ڕوو لە عێراق و هەرێم دەکات.
حسێن ئەسەدی کەشناسی دیاری عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند" ئەمڕۆ چوارشەممە شەپۆلێکی بارانبارینی سوک چەند پارێزگایەکی عێراق دەگرێتەوە".
ئەو کەشناسەی عێراق هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە کە، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا شەپۆلێکی چڕی بارانبارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
هەر ئەمڕۆ دەستەی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" سبەینێ بەگشتی ئامان نیمچەهەور دەبێت و لە هەندێك ناوچە و بە تایبەت خۆرئاوا باران بارین دەستپێدەکاتەوە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەستەی كەشناسی عێراق پێشبینیكردووە، لە رۆژانی داهاتوودا کەشوهەوا تەمومژاوی دەبێت، بە تایبەت لە كاتەكانی بەیانی زوودا و ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرماش تا رادەیەك هاوشێوەی رۆژانی پێشوو دەبن.